دەربارەی ڕێكخراوی زانست
ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژیىەوە
ڕێکخراوی زانست بۆ باس و توێژیىەوە،
ڕێکخراوێکی نا حكومیی نا سیاسیه، بایەخ بە باس و توێژینه‌وە، لە بواره فیکریی و فه‌ره‌نگیی
و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌دات.
له
30/4/2013 مۆڵەتی فەرمی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه، باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه و لقی له
شاری هه‌ولێر هه‌یه.
ڕێكخراوی زانست كار ده‌كات بۆ:
- توێژینه‌وه‌ى
تایبه‌ت به مێژووى كوردستان، نه‌ژادى كورد، كۆمه‌ڵگه‌و جوگرافیا‌و
دیمۆگرافیاى كوردستان، به‌رهه‌مه زانستیی و ئه‌ده‌بییه‌كانى زانایانى كورد‌و
ئاسه‌واره مێژوییه‌كانى كوردستان.
- هه‌وڵدان
بۆ ئاماده‌كردنى پێڕستێكى سه‌رتاسه‌ریى بۆ ده‌ستنووسى زانایانى كورد‌و وه‌رگێڕانى
بابه‌ت و توێژینه‌وه‌كان له كوردییه‌وه بۆ زمانه‌كانى تر‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
- توێژینه‌وه‌ى
زانستیى له‌سه‌ر چه‌مكه فكریى و ڕۆشنبیرییه هاوچه‌رخه‌كان.
- سازكردنی
كۆر و دیبه‌یت له بواره فیكریی و ئه‌ده‌بیی و رۆشنبیرییه‌كاندا.
- كردنه‌وه‌ی
خولی هۆشیاریی و رۆشنبیریی له بواره جیاجیاكانی فیكر و مه‌عریفه‌دا.
- ئاماده‌كرنى
ئینسكلۆپیدیایه‌ك تایبه‌ت به كورد‌و كوردستان، كه تا ئێسته شه‌ش به‌رگی لێ
چاپكراوه.
- ئاماده‌كردن
و وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى په‌یوه‌ندییان به نه‌ته‌وه‌ى
كورد‌و جوگرافیاى كوردستانه‌وه هه‌یه.
- توێژینه‌وه
له‌سه‌ر ڕۆڵى ئافره‌تان و لاوان و كاریگه‌رییان و پرس و كێشه هاوچه‌رخه‌كانیان.
- هاوكاری
توێژه‌ران و ڕێنماییكردنی و هاندانیان له نووسینی توێژینه‌وه زانستییه‌كانیان.
- چاپكردنی
كتێب و به‌رهه‌می نووسه‌ران تایبه‌ت به بواری رۆشنبیریی و مێژوویی و فیكریی.
- بایه‌خدان
به ده‌ستخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به كورد‌و كوردستان.
سایتی ڕێكخراوی زانست:
په‌یجی ڕێكخراوی زانست له فه‌یسبووك:
https://www.facebook.com/zanst.org
چه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌ت به
ڕێكخراوی زانست:
https://www.youtube.com/@zanst-org
