.jpg?sv=2026-04-06&se=2026-06-26T18%3A29%3A56Z&sr=b&sp=r&sig=mgq69VHdYQF6Ur7kzLSNB82%2BIqVQh%2FUYRVtFFwvvmNI%3D)
چه‌ند به‌رهه‌مێكی ڕێكخراوی زانست به‌خشرا به ناوەندی رۆشنبیری عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ
· بقلم Admin
وه‌فدێكی ڕێكخراوی زانست كه پێكهاتبوون له به‌رێزان (د. ئومێد محمد ئه‌مین قه‌ره‌داغی و د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی) سه‌ردانی (ناوەندی رۆشنبیری عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ)یان له شاری سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ند (د. ره‌ئوف عوسمان)ه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه باس له ره‌وشی رۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هه‌ردوو به‌رهه‌می (به‌رگه‌كانی 4 و 5 ی ئینسكلۆپیدیای كورد‌و كوردستان) و (وێناكردنی هونه‌ریی له قورئاندا) به كتێبخانه‌ی ناوه‌ند كرایه دیاری
