.jpg?sv=2026-04-06&se=2026-10-22T19%3A15%3A24Z&sr=b&sp=r&sig=cM92E3HIldeSTyqae5E33N3E1RGtiHwm7BDpW2LsHow%3D)
سەرۆکی ڕێکخراوی زانست بەشداریی لەکۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتیدا دەکات
· بقلم Admin
رۆژی 22/5/2025 لەسەر بانگهێشتی (دامەزراوەی ڕۆشنبیريی و هونەريی مزگێن)، لەپارێزگای خوراسانی ئێران، بەرێز د. عمر عبد العزيز - omer abdulaziz بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە شاعیرو عارفى گەورەی کورد جەعفەرقولی زەنگوڵی کرد.
ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییە فرە بەهرەکان، زاناو شاعیرو عارف و حافزى قورئان و خەتخۆش و هونەرمەندی ناوچەی کوردستانی خوراسان بووە.
لە کۆنفراسەکەد کە لە هۆڵی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی هونەریی شاری بجنوردی خوراسان بەڕێوەچوو - شەش بابەتی زانستیی دەربارەی ژیان و شیعرو بەرهەمەکانی شاعیری ناوبراو، لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە پسپۆڕەکانی مێژووی کوردستانی خۆراکانەی پێشکەشکران
